وەزیری دارایی هەرێم: دەبێ بیر لە دەستکاریکردنی موچە بکرێتەوە
  2020-03-26       2353       

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رابگەیاند، لەو دۆخەی ئێستادا کە خەرجییەکان زیاترن لە داهات، دەبێ بیر لە دەستکاریکردنی موچە بکرێتەوە.

ئاوێنە: ئاوات شێخ جەناب، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەبارەت بە دواكەوتنی موچە بە "روداو"ی راگەیاند"بەهۆی کۆرۆنا لە بەغدا دەوام نییە، ئێمەش بۆ نیوەی موچەی فەرمانبەران چاوەڕوانی بەغداین."

سەبارەت بەوەی ئایا مەترسی هەیە موچە ئیتر لەو بارودۆخەدا بەوشێوەیە دوابکەوێت، وتی "مەوعید بەغدا دیاریدەکات و ئەگەری زۆرە دوابکەوێ."

وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، کە ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت دابەزیوەو قەدەغەی هاتوچۆش دەوامی فەرمانگەکانی راگرتوەو داهاتی ناوخۆ کەمبوەتەوە.

 لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا، کە ئایا لەو دۆخەدا بەنیازن دەستکاریی موچە بکەن؟، ئاوات شێخ جەناب وتی"ئەگەر هەست بە بەرپرسیارێتی بکەین و راستگۆ بین دەبێ بیری لێبکەینەوە، چونکە ئێستا خەرجییەکانمان زیاترە لە داهات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×