د.هەڤاڵ ئەبوبەكر: زۆری نەماوە ئاڵای سەركەوتن هەڵبكەین
  2020-03-30       1317       

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: پێشنیارمان كردووە قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان بەپێی ناوچەكان كەمتربكرێتەوەو زۆری نەماوە ئاڵای سەركەوتن هەڵبكەین.

ئاوێنه‌: د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: دوو هەفتەی داهاتوو هەستیار و یەكلاكەرەوەن و ئەگەر بە هۆشیارییەوە رێكارەكان جێبەجێبكرێن، ئەوا زۆری نەماوە ئاڵای سەركەوتن هەڵبكەن، دەشڵێت "خۆكەرەنتینە كرد ئەو ئەنجامە گرنگەی لێكەوتەوە كە هەمووان دەیبینن .

وتیشی: لەوانەیە دۆخی ناو شاری سلێمانی وابخوازێت ببێتە یەكەم شار كە قەدەغەی هاتووچۆی لەسەر هەڵبگیرێت، بۆ قۆناغی دوای 4/1 دیراسەمان كردووە پێمانوایە بە قۆناغ بەندیی قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگیرێت، پێشنیازەكانیشمان پێشكەشكردووە كە بەگوێرەی ئەو بارودۆخەی دێتە پێشەوە بڕیاری پێویست بدرێت.

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت: پێشنیازیان بۆ لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، قەدەخەی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان بەپێی ناوچەكان كەمتربكرێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×