کێشەی دەوام نەکردنی دادوەران‌و ئەندامانی داواکاری گشتی چارەسەر دەکرێت
  2020-03-30       475       

پاش بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی ئاوێنە سەبارەت بەدواداچونی رێکخراوی (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD ) بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سزادراوان کە یاسای ئازادبوون بەمەرج دەیانگرێتەوە لایەنە پەیوەندارەکان بڕیاریان دا رێکارە یاساییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەوام نەکردنی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی ئەنجام بدەن.

 

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD ) بڵاوکراوەتەوەو کۆپییەکی بۆ ئاوێنە نێردراوە، چارەسەرکردنی کێشەی سزادراوان ھەر ئەمڕۆ واتە لە ٢٠٢٠/٣/٣٠  دەست پێدەکات بەگرتنەبەرو ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان بۆ دۆسیەی ئەو سزادراوانە لەگەڵ دادگاکان و داواکاری گشتی ناو چاکسازیەکان بەمەبەستی ئازادکردنی ئەو سزادراوانەی کە یاسای (إفراج شرگی) ئازادبوون بەمەرج دەیانگرێتەوە.

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

 

چارەسەرکردنی کێشەی سزادراوان
   پاش بەدواداچوونی چەند ڕۆژی ڕابردووی رێکخراوەکەمان (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD ) لە خستنەڕووی داواکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سزادراوان کە یاسای ئازادبوون بەمەرج (إفراج شرطی) دەیانگرێتەوە کەژمارەیان نزیکەی ۱۳۰ سزادراو دەبێت  لەھەرێمی کوردستان ، پەیوەندیکرا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بۆ ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان لەگەڵ دادگاکان  بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەوام نەکردنی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی .
   جێی خۆیەتی کە خەمخۆری و بەدەمەوەچوونی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەرزبنرخێنین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سزادراوان لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەریی و سەرۆکایەتی داواکاری گشتی .
   شایەنی باسە چارەسەرکردنی کێشەی سزادراوان ھەر ئەمڕۆ واتە لە ٢٠٢٠/٣/٣٠  دەست پێدەکات بەگرتنەبەرو ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان بۆ دۆسیەی ئەو سزادراوانە لەگەڵ دادگاکان و داواکاری گشتی ناو چاکسازیەکان بەمەبەستی ئازادکردنی ئەو سزادراوانەی کە یاسای (إفراج شرطی) ئازادبوون بەمەرج دەیانگرێتەوە.
وە دووپاتی دەکەینەوە کە سەرجەم دامودەزگا حکومی و دەسەڵاتەکانی یاسادانان و دادوەریی دەبێت پارێزەری یاساو مافەکانی مرۆڤ بن.

                DHRD   
              ٣٠-٣-٢٠٢٠

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×