پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەر دەکرد
  2020-03-31       565       
پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەر كردووە بە ناوەكانی (و.ص.ع)، (ا.س.ا) و دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا.

ئاوێنە: دەقی راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر…

“پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەر كردووە بە ناوەكانی (و.ص.ع)، (ا.س.ا) و دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا.

هەردوو تۆمەتبار لە كاتی دەستگیركردنیاندا كەلوپەلی قەدەغەكراو وەكو (دەمانچە و چەقۆ و تەور و ماددەی هۆشبەریان لەلا بووە)، هەروەها توانراوە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (BMW) دەستی بەسەردا بگیرێت كە ئۆتۆمبێلی یەكێك لە تۆمەتبارەكان بووە.

پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێكخرا و بەڕێز دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی (۱٤) لە یاسای سزادان، كە تایبەتە بە ماددە هۆشبەرەكان”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×