تەندروستی‌ هەڵەبجە: ئەو شەش کەسەی توشی کۆرۆنا بون، پێنجیان خزمی توشبوی یەکەمن
  2020-03-31       469       
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ تەندروستی‌ هەڵەبجە زانیاری‌ لەسەر ئەو شەش کەسە ئاشکرا دەکات کە شه‌وی رابردوو وەزیری‌ تەندروستی‌ رایگەیاند، ده‌ڵێت، پێنج كه‌سیان خزمی نزیكی تووشبووی یه‌كه‌م بوون.

ئاوێنە: د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ تەندروستی‌ هەڵەبجە لە لاپەڕەی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئەو شەش كەسەی شه‌وی رابردوو لە هەڵەبجە تووشبوونیان به‌ كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا، پێنج كەسیان خزمی نزیكی تووشبووی یەكەم بوون و شەشەم كەسیان كارمەندێكی تەندرووستییە.

تا ئێستا لە هەرێمی‌ کوردستان 161 کەس توشی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 56 کەسیش چاکبونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×