وەزارەتی تەندروستی: ئافرەتێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوو
  2020-03-31       393       
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی ئاداری ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تووشبوونی ئافرەتێکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) راگەیاند.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئافرەتێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە شاری هەولێر ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای پۆزەتیڤ دەرچووە و ئافرەتەکە بەرکەوتەی هەڵگری ڤایرۆسەکەیە لە خەلیفان.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر
دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 22 ساڵە و بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانە.

وەزارەتی تەندروستی
٣١ ئازار ٢٠٢٠
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×