په‌ره‌له‌مانتارێكی پارتی: ھەر بڕیارێک بدرێت یەکێتی و گوران تێدا بەشدارن، پارتی چەند لەم حکومەتەدایە ئەوان زیاتر
  2020-03-31       919       

پەرلەمانتارێکی پارتی رایگەیاند:  ''پێویستە خەڵکی کوردستان ئەوە بزانێت حکومەت لە سێ لایەنی سەرەکی پێک هاتووە ئەوانیش پارتی و گۆڕان و یەکێتی یە هەر بڕیارێک بدرێت ئەوانیش تێدا بەشدارن، پارتی چەند لەم حکومەتەدایە ئەوان زیاتر''.

ئاوێنه‌: شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیونی پارتی راگەیاندوه‌:  ''لەکاتی پێکهێنانی حکومەت یەکێتی و گۆڕان ئامادە نەبوون و تەنازولیان بۆ یەک پۆستی خۆیان نەکرد، ئێستاش دەبینین یەک دیناری خۆیان خۆش نابن، بەهۆی ئەم بارودۆخەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتۆتە ئاراوە کوردستان لەقەیرانێکی ناخۆش و دژواردا تێدەپەرێت بۆیە دەیانەوێ لەم بەرپرسیاتیە ڕابکەن''.

به‌ قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ''پارتی وەک هەمیشە خۆی بەخاوەنی کوردستان دەزانێت بێ جیاوازی وەک ئێستا دەیبینن ملی داوەتە ئەم بارودۆخەی ئێستا، بەڵام ئەوەی پێویستە بوترێت یەکێتی و گۆڕان نەک هاوکار نەبوون، بگرە کەوتوونەتە دژایەتی کردنی حکومەتیش دەکەن''.

لەکوتاییدا ئەوەشی خستەروو: ''ئێمە پێشتر ئەزموونمان لەگەڵیان هەبووە باش یەکتری دەناسین، بۆیە هەندێک پەرلەمانتاری یەکێتی و گۆڕان حیساب بۆ ئەو ڕێکەوتنەی حزبەکانیان ناکەن و هێرشی سەر حکومەت دەکەن، چونکە ئەوان تا ئێستا ئەو پرسیارەیان لەخۆیان نەکردووە کاتێک بڕیارێکی باش یان خراپ دەدرێت نوێنەرەکانیان لەحکومەت دەنگ دەدەن''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×