2020-04-01   331     
سه‌باره‌ت به لێدوانێکی پارێزگاری دیاله له‌باره‌ی ده‌روازه‌ی نێو ده‌وله‌تی په‌روێزخان كه‌گوایه سه‌رچاوه‌ی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی شتومه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچووه.
ئاوێنه: سه‌ڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگه‌یاند: ئێمه به‌ناوی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌روازه‌ی نێوده‌وله‌تی په‌روێزخانه‌وه هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی پارێزگاری دیاله له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی خانه‌قین و ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌روه‌ی ئیدراره‌ی هه‌ریم و ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌به‌رچاو ده‌گرین.
به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر ده‌روازه‌كه كردویه‌تی له‌گه‌ڵ رێزی زۆرمان ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، ڕایشیده‌گه‌ینین ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه تائێستا كه وه‌كو مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ناسێنراوه یه‌كێكه له‌ده‌روازه هه‌ره باشه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ڕووی كوالێتی كۆنترۆل و چاودێریكردن و به‌دواداچوونه‌وه.
ووتیشی: ئێمه داواتنامه‌ی فه‌رمی لێره‌وه ده‌گه‌یه‌نینه به‌رێزیان بۆئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه بێنه ده‌روازه‌كه‌و ڕاستییه‌كان وه‌كو خۆی ببینن.
ئەم ووتانەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەچوارچێوەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدابوو کە بەیانی ئەمڕۆ لەدەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بۆی ڕێکخرابوو.