نوسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی چەند دەنگۆیەک بڵاوکردەوە
  2020-04-01       680       

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە  و تێیدا هاتووە، ''کەسانێک ویستیان بۆ شێواندنی ئەم دەسکەوتە خەلک چەواشە بکەن و بە ھەواڵی ساختە پێگەی سەرۆکی حکومەت بکەنە ئامانج ،لەوانەش سۆران عومەر پەرلەمانتاری سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی هەندێ لێدوانی ناڕاست و چەواشەکارانەی داوە کە گوایە، داهاتی حکومەت لە خەرجییەکانی زیاترە و هەروەها باسی لەوە کردووە کە سەرۆکی حکومەت گوایە خاوەنداریی بانکێک و کۆمپانیایەکی گەورە دەکات''. 

لە روونکردنەوەیەکدا نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی به‌ چەند ده‌نگۆیەک داوە تێیدا هاتووە، ''دوابەدوای ئەوەی لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم، رێکارەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بووە جێگەی دەستخۆشی ، کەسانێک ویستیان بۆ شێواندنی ئەم دەسکەوتە خەلک چەواشە بکەن و بە ھەواڵی ساختە پێگەی سەرۆکی حکومەت بکەنە ئامانج ،لەوانەش سۆران عومەر پەرلەمانتاری سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی هەندێ لێدوانی ناڕاست و چەواشەکارانەی داوە کە گوایە، داهاتی حکومەت لە خەرجییەکانی زیاترە و هەروەها باسی لەوە کردووە کە سەرۆکی حکومەت گوایە خاوەنداریی بانکێک و کۆمپانیایەکی گەورە دەکات''.

هاوکات لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت، ''لەم کات و ساتەدا کە حکومەتی هەرێم هەموو تواناکانی خۆی بۆ پاراستنی تەندروستی وگیانی هاونیشتمانیان تەرخان کردووە، چاوەڕوانی ئەوە بووین دوور لە ململانێ سیاسییەکان هەموو لایەک بەشدار و هاوکار بن لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بەڵام بەداخەوە کەسانێک سەلماندوویانە کە هیچ کاتێک ناتوانن بە ئاراستەی بەرژەوەندیی گشتیدا هەنگاو بنێن”.

شایەنی باسە لە روونکردنەوەکەدا سەرجەم دەنگۆکان رەتکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، “ئێمە لێرەدا وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم تۆمەتانە، لە پێناو ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بۆ ھاووڵاتییانی خۆشەویستمان رێکاری ياسايی دەگرینە بەر. ئەم کەسە پێویستە بەڵگەکانی ڕادەستی لایەنە یاساییەکان بکات، ئەگەرنا دەبێت بەرپرسیاریەتی یاسایی ئەو چەواشەکاری و ناڕاستییانە لە ئەستۆ بگرێت”.
 
دەقی روونکردنەوەکە:-

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دوابەدوای ئەوەی لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم، رێکارەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بووە جێگەی دەستخۆشی ، کەسانێک ویستیان بۆ شێواندنی ئەم دەسکەوتە خەلک چەواشە بکەن و بە ھەواڵی ساختە پێگەی سەرۆکی حکومەت بکەنە ئامانج ،لەوانەش سۆران عومەر پەرلەمانتاری سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی هەندێ لێدوانی ناڕاست و چەواشەکارانەی داوە کە گوایە، داهاتی حکومەت لە خەرجییەکانی زیاترە و هەروەها باسی لەوە کردووە کە سەرۆکی حکومەت گوایە خاوەنداریی بانکێک و کۆمپانیایەکی گەورە دەکات.

لەم کات و ساتەدا کە حکومەتی هەرێم هەموو تواناکانی خۆی بۆ پاراستنی تەندروستی وگیانی هاونیشتمانیان تەرخان کردووە، چاوەڕوانی ئەوە بووین دوور لە ململانێ سیاسییەکان هەموو لایەک بەشدار و هاوکار بن لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بەڵام بەداخەوە کەسانێک سەلماندوویانە کە هیچ کاتێک ناتوانن بە ئاراستەی بەرژەوەندیی گشتیدا هەنگاو بنێن.

ئێمە لێرەدا وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم تۆمەتانە، لە پێناو ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بۆ ھاووڵاتییانی خۆشەویستمان رێکاری ياسايی دەگرینە بەر. ئەم کەسە پێویستە بەڵگەکانی ڕادەستی لایەنە یاساییەکان بکات، ئەگەرنا دەبێت بەرپرسیاریەتی یاسایی ئەو چەواشەکاری و ناڕاستییانە لە ئەستۆ بگرێت.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/4/1
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×