سلێمانى: له‌ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆدا 13 كه‌س به‌هۆى رووداوه‌كانى هاتوچۆ بوونه‌ته‌ قوربانى
  2020-04-02       55133       

له‌ رێكه‌وتى 14 ى مانگى رابردووه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا، كه‌ به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ هاتوچۆ له‌ سلێمانى قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، 13 كه‌س به‌هۆى رووداوه‌كانى هاتوچۆوه‌ بوونه‌ته‌ قوربانى.

په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوه‌ واته‌ له‌ 14 ی 3 ی 2020 ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2 ی 4 ی 2020، له‌ پارێزگای سلێمانی 17 رووداوی هاتوچۆ تۆماركراون.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ ئه‌نجامى 17 رووداوه‌ هاتوچۆكه‌دا 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 11 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×