حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌زمانی كوردی داوا له‌كورده‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
ئاوێنه: ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا راگه‌یه‌نراوێكی به زمانی كوردی سۆرانی و كرمانجی بڵاوكرده‌وه، كه تایبه‌ته به ڕێنمایی خۆپاراستن له‌تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا .
له به‌یاننامه‌كه‌دا حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به زمانی كوردی داوا له كورده‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن تاوه‌كو پارێزراوبن له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.