لە 24 سەعاتی رابردودا 14 توشبوی نوێ بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون
  2020-04-02       598       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 14 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون كە دو حاڵەتیان لە پارێزگای هەولێر، حەوت حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و پێنج حاڵەتیان لە پارێزگای هەڵەبەجە بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوی ژمارە 35ی خۆیدا رایگەیاند: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا (١٠٨٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٨٦١) هەولێر، (١٥٦) سلێمانی، (٧٠) دهۆك و دەرئەنجام (١٤) توشبوی نوێ تۆمارکران.

بەپێی راگەیەندراوەكە دوان لە توشبوەكان لە پارێزگای هەولێرن كە پێكدێن لە ئافرەتێكی تەمەن (٣٠) ساڵ و پیاوێكی تەمەن (٢٥) ساڵان کە بەرکەوتوی توشبوانی پێشون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە حەوت توشبوی دیكەیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون كە بریتین لە پیاوێكی تەمەن (٣٧) ساڵان لە قەزای سەیدسادق کە لە گەشت گەڕابوەوەو لە کەرەنتین بو، پیاوێكی تەمەن (٢٦) ساڵان لەناو شاری سلێمانی، پێنج ئافرەت تەمەنیان (٥٧)، (٢٢)، (٢١)، (١٩)، (١٥) ساڵان لە قەزای چەمچەماڵ کە هەمویان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە پێنج توشبوەكەی دیكە لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراون كە پێكدێن لە: پیاوێكی تەمەن (٢٥) ساڵان، (٤) ئافرەت تەمەنیان (٥٣)، (٣٥)، (٢٨)، (٢٥) ساڵان کە هەمویان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكراشیكردوە كە بەوە کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان گەشتە (١٩٠) توشبو، لەنێویاندا دو مردن هەیە و (٦١) نەخۆش چاکبوەتەوە و ئەوانی تر هەمویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وەزارەتی تەندروستی جارێكی دیكە داوای لە هاوڵاتیان كردوە كە بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە هۆکاری توشبونی ١٥٢ حاڵەت بە ڕێژەی (٨٠ %) لەکۆی توشبوانی کۆڕۆنا بەهۆی پابەندنەبونە بە ڕێنمایی تەندروستی و بەرکەوتنی یەکتر بوە.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٣٥)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:

1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٩٤٥) هاووڵاتی بوون لە (٢٩) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٩٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٥٤٦) لە هەولێر، (١٣٩) لە سلێمانی، (٧٢٢) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٣) لە گەرمیان، (٣٨) لە ڕاپەرین وە (٤٣٧٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٣٥) هاووڵاتی.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٨٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٨٦١) هەولێر، (١٥٦) سلێمانی، (٧٠) دهۆك.
دەرەنجام (١٤) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٢) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٣٠) ساڵ وە پیاوێك تەمەن (٢٥) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
• پارێزگای سلێمانی (٧) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٣٧) ساڵ لە قەزای سیدصادق کە لە گەشت گەڕابووەوە و لە کەرەنتین بوو، پیاوێك تەمەن (٢٦) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی، (٥) ئافرەت تەمەنیان (٥٧)، (٢٢)، (٢١)، (١٩)، (١٥) ساڵ لە قەزای چەمچەماڵ کە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
• پارێزگای هەلەبجە (٥) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٢٥) ساڵ، (٤) ئافرەت تەمەنیان (٥٣)، (٣٥)، (٢٨)، (٢٥) ساڵ کە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (١٩٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦١) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە هۆکاری تووشبوونی ١٥٢ حالەت بە ڕێژەی (٨٠ %) لەکۆی تووشبووانی کۆڕۆنا بەهۆی پابەندنەبوونە بە ڕێنمایی تەندروستی و بەرکەوتنی یەکتر بووە، بۆیە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢ی نیسانی٢٠٢٠


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×