سێ كەسی دیكە لە هەولێر توشی كۆرۆنا بون
  2020-04-03       374       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی سێ حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبوەكان بریتین لە ئافرەتێک و منداڵێک كە بەرکەوتەی توشبوەکەی دوێنێن و هەروەها پیاوێکیش كە پێشتر لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا بەم سێ حاڵەتەوە، كۆی گشتی ژمارەی توشبوان لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە ٢٠٤ توشبو كە لەنێویاندا 62 توشبو چاكبونەتەوەو دوانیش گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×