لە ئێران 134 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-04-03       371       

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 134 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش تا ئێستا كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە سێ هەزارو 294 كەس.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكرد: لە نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممەوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دو هەزارو 715 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوان تا ئێستا گەیشتۆتە 53 هەزارو 183 كەس.

جەهانپور ئاشكراشیكرد كە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 134 توشبوی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی كە تا ئێستا بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە سێ هەزارو 294 كەس.

ئاماژەی بەوەشدا كە تاوەكو ئێستا 17 هەزارو 935 توشبو چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

بەپێی قسەی وتەبێژی تەندروستی ئێران، لەكۆی ژمارەی توشبون لە ئێستادا چوار هەزارو 35 كەسیان لە بارێكی ناجێگیری تەندروستیدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×