2020-04-03   777     
چه‌ند مامۆستایه‌كی زانكۆی گه‌رمیان‌و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان ده‌رباره‌ی ڕۆڵی فه‌یسبوك له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی سه‌باره‌ت به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی ده‌ره‌ئه‌نجامی یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، "فه‌یسبوكی كوردزمانان به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی‌و له‌رێگه‌ی خزمه‌تگوزارییه جیاوازه‌كانییه‌وه، توانیویه‌تی رۆڵ له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشیی (كۆرۆنا) له‌هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن."
ده‌قی توێژنه‌وه‌كه:
یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی زانستییه به‌زمانی كوردی
توێژینه‌وه‌ی (ڕۆڵی سۆشیال میدیا له‌بلاَوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌رباره‌ی كۆرۆنا) بلاَوكرایه‌وه.
چه‌ند مامۆستایه‌كی زانكۆی گه‌رمیان‌و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان به‌زمانی كوردی ده‌رباره‌ی ڕۆڵی فه‌یسبوك له‌بلاَوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. هێرش ڕه‌سوڵ مامۆستا و پسپۆری ڕاگه‌یاندن له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، یادگار عه‌لی و ده‌شتی عه‌لی مامۆستا و پسپۆرانی بواری ڕاگه‌یاندن له‌زانكۆی گه‌رمیان) ئه‌نجامدراوه و له‌جۆری توێژینه‌وه په‌سنیه‌كانه و ڕێكاری ڕوپێوی به‌به‌كارهێنانی فۆرمی ڕاپێوی تێدا به‌كارهاتوه و بژارده‌یه‌كیش له‌مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیانیش به‌نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه وه‌رگیراون.
په‌سه‌ندنامه‌ی بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی زانكۆكانی گه‌رمیان و پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بلاَوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ده‌بێت به‌یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌زمانی كوردی له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌تایبه‌ت بێت به‌راگه‌یاندن و هۆشیاریی ته‌ندروستیی ده‌رباره‌ی په‌تای ڤایرۆسیی كۆڕۆنای نوێ ناسراو به (كۆڤید ۱۹).
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن گۆڤاری زانستی زانكۆی گه‌رمیان ڕه‌زامه‌ندی بلاَوكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتوه و گه‌یشتوه به‌چه‌ندین ئه‌نجامی زانستی، له‌وانه:
1.(فه‌یسبوك)ـی كوردزمانان به شێوه‌یه‌كی گشتیی و له رێگه‌ی خزمه‌تگوزارییه جیاوازه‌كانییه‌وه، توانیویه‌تی رۆڵ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیی (كۆرۆنا) له هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن.
2.مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان گرنگیی به‌و هه‌واڵ‌و زانیارییانه ده‌ده‌ن كه ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیی (كۆرۆنا) له رێگه‌ی (فه‌یسبوك)ـه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
3.به‌رتوێژان، به شێوازی جیاواز به‌شداریی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاریی سه‌باره‌ت به (كۆرۆنا) ده‌كه‌ن و (فه‌یسبوك) به‌كاردێنن، (ناردنی پۆسته‌كان به نامه‌ی تایبه‌ت)ـیش به پله‌ی یه‌كه‌م.
4.زۆرینه‌ی به‌رتوێژان، هه‌مو روه‌كانی سروشتی خستنه‌ڕوی نه‌خۆشیی (كۆرۆنا) له فه‌یسبوك (ئه‌كاونت، په‌یج، گروپ)و له رێگه‌ی خزمه‌تگوزارییه جیاوازه‌كانییه‌وه په‌سه‌ندكردوه، له‌وانه: به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ لایه‌نه جیاوازه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه روماڵده‌كه‌ن، وه‌ك رووداوێكی گه‌رم‌و مه‌ترسیدار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ... تاد.
5.زۆرینه‌ی به‌رتوێژان، هه‌مو رێگاكانی به‌كارهێنانی (فه‌یسبوك) بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی له‌سه‌ر نه‌خۆشیی (كۆرۆنا) به په‌سه‌ند ده‌زانن، له‌وانه: ئاماده‌كردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به ئامۆژگاریی پزیشكان‌و پسپۆران له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه، گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی زیاتر دژ به بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه، ... تاد.
6.زۆرینه‌ی به‌رتوێژان، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئاسته جیاوازه‌كانی ره‌نگدانه‌وه‌ی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی تایبه‌ت به هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیاندان بۆ خۆپاراستن له‌نه‌خۆشیی (كۆرۆنا) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبوك)ـدا، له‌وانه: بڕگه‌و بابه‌تی هۆشیاریی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر نه‌خۆشیی (كۆرۆنا) پێشكه‌شده‌كه‌ن، شێوازه‌كانی پشكنین بۆ نه‌خۆشییه‌كه به هاوڵاتیان ئاشناده‌كه‌ن، ... تاد.
7.زۆرینه‌ی به‌رتوێژان، پێیانوایه، خستنه‌ڕوی زانیاریی له‌سه‌ر نه‌خۆشیی (كۆرۆنا) له رێگه‌ی (فه‌یسبوك)ـه‌وه كاریگه‌ریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌یه، له‌وانه: زیادكردنی ترس له‌سه‌رم به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كه، ناهێڵم ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م به‌ر پۆشاك‌و پێڵاوی كاركردنم بكه‌ون، ... تاد.
8.زۆرینه‌ی به‌رتوێژان، بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیی (كۆرۆنا) له (فه‌یسبوك)ـدا به گرنگ ده‌زانن، وه‌ك: هۆشیاریی ته‌ندروستیی به گشتیی زیادده‌كات، خێرا وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ كار، ... تاد.
له‌كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌دا، توێژه‌ران به شیوه‌یه‌كی گشتیی و بۆ ئه‌وه‌ی (فه‌یسبوك) باشتر بۆ هۆشیاریی هاوڵاتییان ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیی (كۆرۆنا) به‌كاربهێنرێت، چه‌ندین پێشنیاریان پێشكه‌شكردوه، له‌وانه: ئه‌و بابه‌تانه بڵاوبكرێنه‌وه كه ترسی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌وێننه‌وه‌و وره‌و به‌رگرییان به‌رزده‌كه‌نه‌وه، گرنگییدان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له وڵاتانی ده‌ره‌وه (و له ناوخۆش گه‌ر هه‌بێ) له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه بۆ به‌رچاوڕونیی خه‌ڵك، ... تاد.