2020-04-03   417     
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر چاكبونه‌وه‌ی 6 توشبوی کۆڕۆنا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: د. بژار مو‌سا عه‌لی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، "پێتان ڕادەگەیەنین کە (٦) نەخۆشی توشبو بەڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبونەوەو باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە."
به‌چاكبونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ش توشبووه، کۆی گشتی چاكبووەکان گەیشتە 17 کەس له‌شاری هه‌ولێر.