نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
  2020-04-04       687       
ئەمڕۆ شەممە 4ی نیسانی 2020، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ چاو رۆژانی رابردوودا بۆ هه‌ر به‌رمیلێك چه‌ند دۆلارێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

ئاوێنه‌: نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت به‌ 34 دۆلار و 83 سەنتە، هاوكات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 28 دۆلار و 97 سەنتە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی کەمکردنەوەی هاتوچۆی زەمینی و ئاسمانی و سستکردنی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە نرخی نەوتدا.

بەشێک تر لە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت ڕێکنەکەوتنی نێوان ڕوسیا و سعودیەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە لە دوای ئەمریکا بە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت دادەنرێن لە جیهاندا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×