مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت تا ئێستا هیچ فراكسیۆنێك پڕۆژه یاسای پێشكه‌شی په‌رله‌مان نه‌كردوه بۆ پێدانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دەشڵێت "هۆكاری سه‌ره‌كی لادانی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سه‌ردانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بو و بۆ به‌غداد ئه‌و كلیلی لادانی پاشەكەوتی موچەیە".
ئاوێنە: مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە لادانی پاشەكەوتی موچە دەستكەوتی هیچ حزبێك نیە، وتیشی "، خه‌ڵك به لادانی ئه‌و پاشه‌كه‌وته به‌رهه‌می یه‌كێك له‌ده‌سكه‌وته‌كانی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غداد ده‌خوات،" ئه‌وه ڕاست نیه ده‌سكه‌وتی هیچ حیزب و لایه‌نێك بێت به‌ڵكو جگه له سه‌رۆك بارزانی كه هۆكاری سه‌ره‌كی بو ئه‌و حیزبانه‌ی ئێستا له‌ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تن و ڕۆژی هه‌ینی به‌شداربون له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌شداربون له‌لادانی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌ك حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت".
راشیدەگەیەنێت دەبێت بە یاسا دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌كان به‌فه‌رمانبه‌ران ڕێكبخرێت تا مافیان نه‌فه‌وتێت‌و بتوانرێت میكانیزمێك دیاری بكرێت تا قورسایی نه‌كه‌وێته سه‌ر كابینه‌ی داهاتو چونكه ئه‌و بڕه پاره‌یه زۆره.