ئەمڕۆ شەممە ٤ی
نیسانی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ههولێر رایگەیاند کە هیچ کارمەندێکی
فڕۆکەخانەكەیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوە.
ئاوێنه: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ههولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای
کرد: ئەو هەواڵانەی باس لە توشبونی کارمەندێکی فڕۆکەخانە دەکات بە ڤایرۆسی کۆرۆنای
نوێ دورن لە راستی و ئیدانەی ئەو جۆرە هەواڵانەی کرد.
ئەوەشی خستۆتەڕو"سەرلەبەری ئەم هەواڵانە ڕەتدەکەینەوەو
هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەکەینەوە کە بەهیچ شێوەیەک حاڵەتی توشبوی ئەم ڤایرۆسە لە
ناو کارمەندانی فڕۆکەخانە بونی نییە تاکو ئێستاو بە توندرین شێوە ئیدانەی بڵاوکردنەوەی
ئەم دەنگۆیانە دەکەین."
فڕۆكەخانەكە
داواشی لە لایەنی پەیوەندیدار كردوە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەوانە بگیرێتە بەر كە
ئەو جۆرە دەنگۆیانە بڵاودەكەنەوە.