2020-04-05   411     
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی راگه‌یاند، به ئامانجی راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعش له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی باكووری به‌غدا.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه "به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ست پێ كرد به ئامانجی راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعش له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی باكووری به‌غدا".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئامانج له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، پته‌وتركردنی ره‌وشی ئاسایش و سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كانی باكووری به‌غدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ناوچه‌كانی خه‌زرا، خه‌زنه و سه‌لمان باكووری به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت.