دەیان کاربەدەستی ئێران بەدەست کۆرۆناوە گیرۆدە دەبن‌
  2020-04-05       1993       

ئا: ئاوێنە

 

ئێران لەریزی هەرە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین رێژەی کاربەدەستانی سیاسی‌و ناوداری توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن‌و ژمارەیەکی بەرچاویشیان گیان لەدەستدەدەن. هاوکار چەندین نوسەرو هونەرمەندو یاریزانی دیاری ئەو وڵاتە بەهەمانشێوە توش بون‌و بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. 

 

دواهەمین کاربەدەستی ناسراوی کۆماری ئیسلامی ئێران کە توش بونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کرا، عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بو، بەر لەویش هەواڵی توشبونی ئیسحاقی جیهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمارو عەلی ئەکبەری ویلایەتی گەورە راوێژکاری عەلی خامنه‌ئی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی‌و وەزیری پێشوی دەرەوەی ئێران بڵاوکرابۆوە. هەروەها ٤٠ پەرلەمانتاریش بەهەمانشێوە توش بون.

 

یەکێک لەو کەسە ناسراوانەی گیانی لەدەستداوە "ئایەتوڵا هاشم بطحایی گلپایگانی" ئەندامی "مجلس خبرگان رهبری" بو، کە پێشتر ڤیدیۆیەکی بڵاوکرایەوەو رایگەیاند بو "بەخواردنی خۆڵی سەر گۆڕی ئیمام حسێن چاک بوەتەوە".

 

 

بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو کاربەدەستانەی کۆماری ئیسلامی کە توشی کۆرۆنا بون یان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لەکاتێکدایە ئێران تۆمەتبار دەکرێت بەوەی ئاماری راستەقینەی توشبوان‌و قوربانیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەشارێتەوە. دوور نییە ژمارەی توشبوان‌و قوربانیەکان لەنێو کاربەدەستاندا لەوە زیاتر بن کە تا ئێستا ئاشکرا کراون.

 


بەپێی ئەو لیستەی "رادیو فردا" بڵاویکردوەتەوە ئەوانەی توش بون، بریتین لە:
۱ـ علی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمان - مجلس شورای اسلامی
۲ـ علی‌اکبر ولایتی، راوێژکاری عەلی خامنه‌ئی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی
۳. ایرج حریرچی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستی
٤. علی‌اصغر مونسان، وەزیری کلتورو گەشتیاریی
۵. رضا رحمانی، وەزیری بازرگانی‌و پیشەسازی
٦. معصومه ابتکار، یاریدەدەری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ژنان
۷. مصطفی پورمحمدی، وەزیری پێشوی ناوخۆو داد
۸ـ مجتبی ذوالنوری، پەرلەمانتاری قوم
۹. معصومه آقاپور علیشاهی، پەرلەمانتاری شبستر
۱۰. محمدرضا منصوری، پەرلەمانتاری ساوه
۱۱. امیر خجسته، پەرلەمانتاری همدان
۱۲. غلامرضا کاتب، پەرلەمانتاری گرمسار
۱۳. شهاب نادری، پەرلەمانتاری هەورامان
۱٤. سیدجواد حسینی‌کیا، پەرلەمانتاری سنقر
۱۵ـ سکینه الماسی، پەرلەمانتاری ماهشهر
۱٦. اسماعیل نجار، سەرۆکی رێکخراوی "مدیریت بحران کشور"
۱۷. محمدجواد ایروانی، ئەندامی "مجمع تشخیص مصلحت نظام"
۱۸. پیرحسین کولیوند، سەرۆکی "اورژانس ایران"
۱۹ـ محمدرضا قدیری، سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی قوم
۲۰. محمد جهانگیری، یاریدەدەری رێکخراوی "سیستەمی پزیشکی"
۲۱ـ حسین کرمانپور، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی تەندروستی
۲۲. زهرا الهیان، پەرلەمانتاری هەلبژێردراو بۆ مجلس یانزەهەم
۲۳. علی آقازاده، پەرلەمانتاری هەلبژێردراو بۆ مجلس یانزەهەم
۲٤ـ مرتضی رحمان‌زاده، سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ۱۳ی تاران
۲۵. محسن پرویز، یاریدەدەری پێشوی وەزیرئ ئیرشاد
۲٦ـ رضا صالحی امیری، سەرۆکی کۆمیتەی ئۆڵەمپیک
۲۷. فریدالدین حدادعادل، کوڕی غلامعلی حدادعادل
۲۸ـ ابوالفضل ابوترابی، پەرلەمەنتاری نجف‌آباد



ناوی کۆچکردوەکان:

۱ـ هاشم بطحایی گلپایگانی، ئەندامی "مجلس خبرگان رهبری"
۲ـ حسین شیخ‌الاسلام، یاریدەدەری کۆمەڵەی جیهانی نزیککردنەوەی مەزهەبەکان
۳ـ فاطمه رهبر، پەرلەمانتاری هەلبژێردراو بۆ مجلس یانزەهەم
٤ـ احمد تویسرکانی، راوێژکاری سەرۆکی دادگەریی
۵ـ هادی خسروشاهی، باڵوێزی پێشوی ئێران لەڤاتیکان
٦ـ محمد میرمحمدی،‌ ئەندامی "مجمع تشخیص مصلحت نظام"
۷ـ محمدعلی رمضانی، پەرلەمانتاری هەلبژێردراو بۆ مجلس یانزەهەم
۸ـ مجتبی فاضلی، بەرپرسی دفتر موسی شبیری زنجانی (مرجع تقلید)
۹ـ سید جعفر کریمی، ئەندامی "جامعه مدرسین حوزه علمیه قم"
۱۰ـ ناصر شعبانی، لەفەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران
۱۱ـ محمدرضا راه‌چمنی، ئەمینداری "حزب وحدت و همکاری ملی"
۱۲ـ فرزاد تذری، لەفەرمانداکانی ئیتیلاعاتی سوپای پاسداران
۱۳. محسن حبیبی، بەرپرسی «مدرسه علمیه آیت‌الله مجتهدی»
۱٤ـ مصطفی حسناتی، زیمام جومعەی "نجف‌آباد"

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×