سكرتێری ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئەو هاوڵاتیانه‌ی له شاری هه‌ولێر پرسەیان داناوەو
بونەتەھۆی توشبونی خەڵکێکی زۆر به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌گوێره‌ی یاسا سزاکەیان بەندکردنە.
ئاوێنە: ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
هەرێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی"ئەوانەی پرسەیان
داناوە بە نابەرپرسیارانەو بێ گوێدانە بڕیارەکانی قەدەغەکردنی پرسەو بونەتە ھۆی
توشبونی خەڵکێکی زۆر به ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرەڕای ماڵوێرانی بۆ خۆیان و خێزان و
منداڵ و کەسوکارو ھاوشارییەکانیان تاوانێکی گەورەیان ئەنجامداوە کە سزاکەی بەندکردنە،
بەگوێرەی دو مادده‌ی یاسایی."
ئامانج ره‌حیم
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردوه"ماددەی 368 ده‌ڵێت: ئەو کەسانەی بەئەنقەست مەترسی
دروستدەکەن لەسەر تەندروستی گشتی و بەهۆیانەوە نەخۆشییەکی مەترسیدار لەسەر ژیانی خەڵك
بڵاودەکەنەوە، ئەوا سزا دەدرێن بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، بەڵام
ئەگەر ببنەهۆی مردنی کەسێک یان لەکارکەوتنی درێژخایانی ھەر بەشێکی جەستەی ئەوا
سزاکەی توندتر دەکرێت."
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران ئەوەشی خستۆتەڕو"ماددەی 369 ده‌ڵێت: ئەگەر ئەو کردارانە بەئەنقەست نەبێت
و ئەنجامدانی ئیھمالی و گوێپێنەدان بێت، ئەوا سزاکەی بەندکردن و غەرامەیە، بەڵام ئەگەر
بەهۆی ئەو هەڵەی ئیھمالی و گوێپێنەدانەوە کە مەترسی لەسەر تەندروستی خەڵک
دروستکردوە کەسێک بمرێت یان توشی لەکارکەوتنی درێژخایەنی ھەر بەشێکی جەستەی بێت ئەوە
حوکمی بکوژ یان ئازاردەری بەھەڵەی بەسەردا دەسەپێندرێت."
ئه‌مه له‌كاتێكدایه
به‌هۆی دانانی پرسه‌وه له گه‌ڕه‌كی كارێزانی شاری هه‌ولێر، 32 كه‌س توشی ڤایرۆسی
كۆرۆنا بون.