لەباشماخ دەستبەسەر برێك مادەی هۆشبەر دەگیرێت
  2019-03-11       1304       

لەباشماخ دەستبەسەر برێك مادەی هۆشبەر دەگیرێت، لەمبارەیەوە بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەراگەیەنراوێكیدا ئاشكرای دەكات ئەو برەی دەستی بەسەرداگیراوە "یەك كیلۆ‌و 440 گرام‌و 40 سەنتە".


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایدەگەیەنێت دەستبەسەر بری یەك كیلۆ‌و 440 گرام‌و 40 سەنت لەمادەی هۆشبەر گیراوە‌و لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسیاشی باشماخەوە كەسێكیش دەستگیركراوە‌و رادەستی دادگا دەكرێت.


لەراگەیەنراوەكەدا هاتوە"رۆژی یەکشەممە 10/3/2019، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەستگیرا بەسەر بڕی یەك کیلۆ و 440 گرام و 40 سەنت مادەی هۆشبەر لە جۆری تلیاک، لەگەڵ بڕی 24 دەنک حەبی هۆشبەر کە لەلایەن هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سلێمانی کە بەشێوەی نهێنی شاردبوویەوە و بەنیازبوو لە رێگەی دەروازەی باشماخەوە بیھێنێتە ناو هەرێمی کوردستانی، بەڵام لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە دەستگیرکرا و تاوانبارەكەش رادەستی دادوەر کرا". 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×