وەزیری ناوخۆ: قەدەغەی تەواو لە کاتژمێر 6ی ئێوارەوە بۆ 12ی شەو جێبەجێ دەكرێت
  2020-04-06       682       

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ تاکو سەعات 12ی ئەمشەو درێژدەکرێتەوە و لە سبەی سێشەممە 7/4/2020 تاوەكو 10/04/2020 قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ رۆژانە لە سەعات 6ی ئێوارەوە بۆ 12ی شەو جێبەجێدەكرێت.

ئاوێنە: رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"قەدەغەی هاتوچۆ تاکو کاتژمێر 12ی ئەمشەو درێژ دەکرێتەوە و هەرکەسێک پێشێلکاری بڕیارەکان بکات روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕو، 24 کاتژمێریان لەسەر 4 کاتژمێری جیاواز دابەشکردوەو لە سبەی سێشەممە 7/4/2020 تاوەكو 10/04/2020 قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ رۆژانە لە سەعات 6ی ئێوارەوە بۆ 12ی شەو جێبەجێدەكرێت و هەروەها 18 کاتژمێرەكەی بە میکانزمێکی تایبەت رێگە بە هاتوچۆکردن دەدرێت، ئەوانەشی کە رێگەی کارکرنیان پێ دەدرێت دەبێ ماسک و دەستکێش بەکاربێنن.

هەروەها وەزیری ناوخۆ ئاماژەشی بەوەدا کە به‌داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری توشبوان له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا، كه‌ به‌شداربوانی پرسه‌یه‌كی هه‌ولێر بون، دوای چاكبونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن له‌ پرسه‌گێڕانه‌كه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ روبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×