نه‌ورۆز مه‌ولود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم
رایگه‌یاند، به‌په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2019 ده‌ست به پڕۆژه ستراتیژییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌و
ئێستاش سه‌رقاڵی گفتوگۆن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی
بكرێت و له‌م مانگه‌شدا به‌شێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
ئاوێنه: نه‌ورۆز مه‌ولود له په‌راوێزی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م
پیشانگای گوڵ و باخچه له‌شاری هه‌ولێر كه ئه‌مڕۆ 11ی ئادار له پاركی شانه‌ده‌ر به‌ڕێوه‌چو
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"به‌پێی پلانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم
له بودجه‌ی 2019 كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و پڕۆژه ستراتیجییانه‌ی وه‌ستابون
و هه‌ندێكیش كه بودجه‌یان بۆ داندرابو و نه‌توانرا جێبه‌جێ بكرێن كه بودجه په‌سه‌ندكرا
ئه‌وا ئه‌و پڕۆژانه ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه."
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی
به‌شی سێیه‌می پڕۆژه‌ی 120 مه‌تری و تۆنێلی پیرمام رایگه‌یاند "به‌منزیكانه به‌شێكی
تری 120 مه‌تری ده‌كرێته‌وه، هه‌رچی تونێلی پیرمام-ه ئه‌وا بڕیار بو ئه‌م مانگه
بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌شوهه‌واو بارانی زۆر كه‌مێك دواده‌كه‌وێت، ئه‌و تونێله
زیاتر په‌یوه‌ندیی به پارێزگا و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه هه‌یه و ئه‌وان زانیاری‌یان
هه‌یه، به‌ڵام بۆ پڕۆژه‌ی 120 مه‌تری به‌زوترین كات ده‌كرێته‌وه، چونكه به‌س ورده‌كاریی
كه‌می ماوه، به‌گشتی له‌و مانگه ده‌كرێته‌وه."
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی 100 مه‌تریی
سلێمانیش وتی"خه‌ریكین له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی پێ بكات و سه‌رقاڵی
ته‌رخانكردنی بودجه‌ین بۆی، زۆر هه‌وڵماندا وه‌به‌رهێنه‌رێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی و به‌قه‌رز
وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ولێر بۆمان بكات، به‌ڵام هه‌ر له گفتوگۆداین، ئیدی كه بودجه باش
بوه پێشبینی ده‌كه‌م به بودجه‌ی حكومه‌ت ده‌ستی پێ بكرێته‌وه."
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری
شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا رایگه‌یاند"رێژه‌ی
سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان 17 له‌سه‌ده و به‌نیازین بیگه‌یه‌نینه ستانده‌ری جیهانی
و زیادی بكه‌ین، سه‌رباری قه‌یرانی دارایی به‌شێك له شاره‌وانییه‌كان رێژه‌كه‌یان
زیادكردوه‌و فشاریشمان خستوه‌ته سه‌ر پڕۆژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزاییان له
25 له‌سه‌د كه‌متر نه‌بێت".