له‌ کەرکوک بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمب ژمارەیەک ئەفسەر بوونە قوربانی
  2020-04-08       966       

ئەمڕۆ لە کەرکوک دوو بۆمب تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک کوژرا و دو وپۆلیس بریندار بوون.

ئاوێنه‌: شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆمبێک بە مەفرەزەیەکی ئەندازیاری لیوای بیستی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقدا تەقیوەتەوە، بەو هۆیەوە دوو پۆلیس بریندار بوون.

لە رووداوێکی تردا و ئەمڕۆ ھێزێکی سەربە پۆلیسی ئیتیحادی لەکاتی کێوماڵكردندا لە زینجیرە چیاکانی کانی دوبڵان، گەیشتوون بە تونیلێک.

چەند ئەندامێکی هێزەکە چوونەتە ناو تونێلەکە، لەو کاتەدا بۆمبێک تەقیوەتەوە و تونێلەکە داڕماوە، لە ئەنجامدا ئەفسەرێک گیانی لەدەستداوە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×