له‌ بەردەڕەش 134 پێشمەرگە و سەربازی عیراق کەرەنتینەکراون
  2020-04-08       1398       
قائیمقامی قەزای بەردەرەش راگەیاند، ١٣٤پێشمەرگە و سەربازی سوپای عیراق لە قەزای بەردەرەش کەرنتینە کراون کە خەڵکی سنوری پارێزگای دھۆکن ،ماوەی سێ رۆژە پێشمەرگەو سەربازانی سوپای عیراق لە بازگەی کەڵەک گیریان خواردبووە رێگیران لێ دەکرا بگەرێنەوە بۆ ماڵەوە .

ئاوێنه‌: خەلیل مەحمود قائیمقامی قەزای بەردەرەش لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: تاکو ئێستا ٢٠ کەسیان بەقاچاخ دەستگیرکردووە ویستیانە بگەرێنەوە بەردەرەش لەوڵاتی ئێران و ناوەراستی عیراق گەرانەوە بەردەرەش خۆشبەختانە سەرجەمیان لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی بەردەرەش دەستگیرکران .

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد تاکو ئێستا ٤٣ کەسیان خەڵکی سنوری بەردەرەش رەوانەی نەخۆشخانەکردووە لە دھۆک کەرنتینەکراوە ٣٧ کەسیان دوای تەواوبوونی ماوەکەیان دەرکەوتنی ئەنجامەکان گەرانەوە ماڵەوە تەنیا ٦ کەسیان ماون ھەرکاتێک ماوەی گەرەنتینەکەیان تەواوبێت پشکنینەکانیان خاوێن دەرەبچێت دەگەرێنرێنەوە ماڵەوە.

ھەروەھا قائیمقامی قەزای بەردەرەش راگەیاند : تا ئێستا ٣٣٣ ئۆتۆمبێل لەلاین پۆلیسی ھاتوچۆی بەردەرەش سزادراوە و ٢٦ ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیراوە و ١٣٩ کەسیان بەھۆی پابەندنەبوون بە رێنەماییەکانەوە دراوەنەتە دادگا، ٤٢٢ کەسیش بەلێننامەی پێ پرکرایەوەتەوە لەگەل چەند شوێنکی بازرگانی سزادراوە .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×