٤٤٧ هاووڵاتی عێراقی لە مالیزیا و سعوودیە گەڕێنرانەوە
  2020-04-13       308       
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ٤٤٧ هاووڵاتی کە لە مالیزیا و سعوودیە گیریان خواردبوو، گەڕاندووەتەوە.
 
ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوە دا کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧٥ هاووڵاتی کە لە مالیزیا و ١٧٢ی دیکە کە لە سعوودیە گیریان خواردبوو، گەڕێندراونەتەوە.

هاوکات داوی ئەوەی بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە گەشتەکانی ئاسمانی لەنێوان وڵاتان هەڵپەسێردرا، حکوومەتی عێراق پلانێکی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە  دەرەوە گیریان خواردووە و دەیانەێت بگەڕێنەوە وڵات، دانابوو.

کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە هەزار و ٣١٨ کەس کە ٧٤یان گیانیان لەدەستداوە و ٦٠١ی دیکەشیان چاکبوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×