پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایكرد، سه‌عات 8ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
ژنێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له گه‌ڕه‌كی كێوهڕهشی رانیه، ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی
به‌رداوه‌و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه
وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه رایگه‌یاندوه، ئه‌و ژنه ناوی (غ. ل.)و ته‌مه‌نی
49 ساڵان بوه.
پۆلیسی هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه بەگوێرەی وتەی
کەسوکاره‌كه‌ی، "ماوەیەکە ناوبراو نەخۆشی دەرونی لەگەڵ بوە."
پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه دوای ئەوەی لە
پزیشکی دادوەری ڕانیە توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی کرا، دواتر ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
ئاشكراشیكردوه كه مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لەسەر
ڕوداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.