دهۆك؛ سەرۆكی دەستەی هەزاهەی عێراق گیانی لەدەستدا
  2019-03-15       635       

عیزەت تۆفیق جەعفەر، سەرۆكی دەستەی نەزاهەی عێراق لەڕوداوێكی هاتوچۆدا لەدهۆك گیانی لەدەست دا.

ئاوێنە: دەستەی نەزاهەی عێراق لبەیاننامەیەكدا گیان لەدەستدانی سەرۆكەكەی پشتڕاستكردۆتەوەو رایگەیاندوە"دادوەر عیزەت تۆفیق جەعفەر، سەرۆكی دەستەی نەزاهە بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لەدهۆك گیانی لەدەستداوە."

ناوبراو ساڵی ١٩٧٠ لەشاری موسڵ لەخێزانێکی کورد لەدایک بوە.

بەکالۆریۆس و دیبلۆمی باڵای لە یاسادا هەبوە.

ماوەی ٢٦ ساڵ لە چەند بەشێکی گرنگی دادگاکانی عێراق خزمەتی كردوە.

لەساڵی ٢٠٠٨ەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک داواکاری گشتی دهۆک بوە.

دوا پۆستیشی لە ڕۆژی ٥ی تەمموزی ساڵی ڕابردوەوە وەرگرتو کە سەرۆکی دەستەی نەزاهەی عێراق بو.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×