گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە خانەسۆر كە لەسەرەتای ساڵی 2015 دۆزراوەتەوە. فۆتۆ: BuzzFeed News
لە رێوەڕەسمێکدا یەکەم گۆڕى بە کۆمەڵ لە گوندى کۆچۆى شەنگال هەڵدەدرێتەوە و
سەرۆکى لیژنەى ئامادەکارى رێوڕەسمەکە ئاماژە بە قوربانیییەکانى ئێزدییەکان دەکات لەژێر
دەستى داعش و دەڵێت، تەنها لە شەنگال (72) گۆڕى بەکۆمەڵ هەن.
ئاوێنە: خەیری عه‌لی، به‌رپرسی رێكخراوی گۆڕە بە کۆمەڵەکان له شەنگال،
بەمیدیای گۆڕانی راگەیاند، به هه‌ماهەنگی له‌گه‌ڵ لایه‌نە پیوه‌ندیدارەکانى عێراق
و هه‌رێم نەتەوە یەکگرتوەکان و رێكخراوه بیانییەکان مەراسیمی هەڵدانەوەى (13) گۆڕى
بەکۆمەڵ له گوندی كوچۆ ده‌ستپێده‌كات و ئه‌مڕۆ ته‌نیا یه‌ك گۆڕى بە کۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە
کە (14) قوربانیى تێدایه.
وتوشیەتی"له سنوری قه‌زای شەنگال تائێستا (72) گۆڕی به‌كومه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه،
به‌ڵام هێشتا هڵنه‌دراونه‌ته‌وه."
لاى خۆیەوە محەمەد تاهیر تەمیمى، سەرۆکى لیژنەى ئامادەکارى رێوڕەسمەکە و هەڵدانەوەى
گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە رێوڕەسمەکەدا وتویەتی"فەرمانگەى پاراستن و هەڵدانەوەى گۆڕە
بە کۆمەڵەکان بە چاودێرى نەتەوە یەکگرتوەکان و وەزارەتى تەندروستى عێراق و وەزارەتى
شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێم و پزیشکى داد و تیمى پسپۆڕ روپێویان کردوە و ئەرکەکە
ئەنجام دەدرێت."
ئاماژەى بەوەش کردوە کە شەنگال بە قوربانیدانى لە شەڕى دژى داعش دەبێتە نمونەى
بەرخۆدان و مێژوەکەى دەمێنێتەوە.