2019-03-15   550     
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر موسوڵمان له‌وڵاتی نیوزله‌ندا ده‌كات‌و به‌پێویستی ده‌زانێت كه له‌سه‌ر ئاستی جیھان كار له‌سه‌ر بنه‌بڕكردنی "بیری توند ئاژۆیی" بكرێت.
ئاوێنه: ئەمڕۆ هه‌ینی لەكاتی نوێژی هەینیدا لەشاری كریستچەرچ لەنیوزلەندا هێرشی چەكداری كرایە سەر دو مزگەوتی ئەو شارەو له‌ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 50 مسوڵمان كوژران.
له‌به‌رامبه‌رداو له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه ده‌كات‌و له‌به‌شێكیدا هاتووه، " ئه‌م ڕوداوه ئه‌وه دوپاتده‌كاته‌وه كه تیرۆر ھه‌ره‌شه‌یه‌كی جیھانیه‌و ھیچ وڵاتێكیش پارێزراوی ھه‌ره‌شه‌ی تیرۆرزم نیه."
ده‌قی به‌یاننامه‌كه..
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ 2019/3/15 ھێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وتی ووڵاتی نیوزله‌ندا و به‌ده‌یان موسوڵمان و نوێژخوێنیان له ناوحه‌ره‌می مزگه‌وت شه‌ھید و بریندار كرد، ئه‌م ڕووداوه ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه تیرۆر ھه‌ره‌شه‌یه‌كی جیھانیه و ھیچ وڵاتێكیش پارێزراوی ھه‌ره‌شه‌ی تیرۆرزم نیه.
بۆیه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر پرۆسه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیه و ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی جیھان كار له‌سه‌ر بنه‌بركردنی بیری توند ئاژۆیی بكرێت.
ئێمه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه ناخ ھه‌ژێنه ده‌كه‌ین، كه به ناڕه‌وایی ھاووڵاتیانی موسڵمانی وڵاتی نیوزله‌ندای كرده ئامانج، له خوای گه‌وره ده‌پارێینه‌وه قوربانیان به‌به‌ھه‌شتی خۆی شاد بكات و ھیوای چاك بوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی
2019/3/15