2019-03-15   816     
د. خاڵس قادر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانئاشكرای ده‌كات كه له‌مانگی داهاتوه‌وه ده‌وامی پزیشكان‌و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی وه‌كو خۆی لێده‌كرێته‌وه.
ئاوێنه: د. خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌لێدوانێكدا ڕاگه‌یاندووه، به‌هۆی نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی موچه‌وه، ده‌وامی پزیشكان‌و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه وه‌كو خۆی لێده‌كرێته‌وه، ده‌بێت ته‌واوی ڕۆژه‌كان ده‌وامی فه‌رمی بكه‌ن.
وتیشی، به‌نیازن نه‌شته‌رگه‌ری دوای ده‌وامی فه‌رمی له‌نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان بكه‌ن به‌پاره كه بڕی پاره‌كه له‌نرخی نه‌شته‌رگه‌ری كه‌رتی تایبه‌ت كه‌متر ده‌بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوپاسی ته‌واوی پزیشكان‌و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات، به‌هۆی خۆڕاگرییان له‌چه‌ند ساڵی قه‌یران‌و دواكه‌وتن‌و كه‌می موچه‌كانیانه‌وه.