كارەبای سلێمانی داوای لێكردنەوەی ریكلامی سەرستونەكانی كارەبا دەكات
  2019-03-17       1464       

لەئاگادارینامەیەكیدا بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی داوای لێكردنەوەی ریكلامی سەرستونەكانی كارەبا دەكات، هەروەها ماوەی 15 رۆژیش وەك مۆڵەت دیاریی دەكات.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " هەر كۆمپانیایەكی ریلامیش ریكلام هەڵواسێت بۆ هەركۆمپانیاو شوینێكی بازرگانی ئەویش لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، ئەو ریكلامانە زیان بە ستونەكانی كارەبا دەگەیەننو ریگری لە كارمەندانی صیانە دەكەن بۆیە لەدوای ئەو ماوەیە بەپێی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت ".



هۆشداریش دەدات ئەگەر هەر كۆمپانیا‌و شوێنێك لەماوەی 15 رۆژدا ریكلامەكانی لەسەر ستونەكانی كارەبا لێنەكاتەوە ئەوا روبەروی لێپێچینەوە دەبێت. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×