"ماوەی 2 ساڵە ئەمریكا مانگانە 20 ملیار دینار دەداتە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ موچەی هێزەكانی پێشمەرگە"
  2019-03-18       1905       

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت ماوەی 2 ساڵە ئەمریكا مانگانە 20 ملیار دینار دەداتە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ موچەی هێزەكانی پێشمەرگە، حكومەتی عێراقیش بودجەیەكی 68 ملیار دیناری بۆ موچەی پێشمەرگە تەرخان كردوە، باس لەوەش دەكات ئەو پارەیە بەشی نیوەی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە ناكات، دەشڵێت "ناردنی ئەو بودجە تایبەتە بەهیچ جۆرێك نابێتە هۆی زیاد بونی موچەی پێشمەرگە".


ئاوێنە: فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەمیانی وتووێژێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا رایدەگەیەنێت له‌ ناو بودجه‌ی گشتی عیراقدا، جگه‌ له‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم، به‌بڕگه‌یه‌ك به‌شێك له‌ بودجه‌ی هێزه‌كانی پیاده‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخانكراوه‌ كه‌ شه‌ست و هه‌شت ملیار دیناره‌ مانگانه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی به‌غدادی كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ و چۆنێتی میكانیزمی جێ به‌جێ كردنی.


رایدەگەیەنێت ماوەی 2 ساڵە ئەمریكا مانگانە 20 ملیار دینار دەداتە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ موچەی هێزەكانی پێشمەرگە، حكومەتی عێراقیش بودجەیەكی 68 ملیار دیناری بۆ موچەی پێشمەرگە تەرخان كردوە، باس لەوەش دەكات ناردنی ئەو پارانە نابنە هۆی زیاد بونی موچەی پێشمەرگە، ئەو وتی "ده‌بێت مانگانه‌ بڕی نزیكه‌ی 140 ملیار دینار بودجه‌ هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌پێی سیستمی به‌رگری عیراقی موچه‌ بده‌ینه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت مانگانه‌ نزیكه‌ی 280 ملیار دینار بودجه‌مان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رده‌ست بێت".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×