عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌خت ده‌كاته‌وه
كه ئاگركردنه‌وه چ له‌ڕۆژی نه‌ورۆزدا و چ له‌هه‌ر رۆژێكی دیكه‌دا، وه‌ك سه‌رجه‌م
هه‌ڵسوكه‌وته‌كان ره‌وایه، چونكه هیچ ده‌قێكی شه‌رعیی تایبه‌ت له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی
نییه.
ئاوێنه: عه‌لی باپیر، له‌نوسینێكدا كه له‌ماڵپه‌ڕی
تایبه‌تی خۆی بڵاوكراوه‌ته‌وه، نوسیویه‌تی"له‌سۆنگه‌ى ئه‌وه‌وه كه له‌نووسینێكى
پێشترمدا له‌باره‌ى ڕۆژى نه‌ورۆزه‌وه باسى ئه‌وه‌م كردبوو كه ئاگركردنه‌وه له‌وڕۆژه‌دا
ئه‌گه‌ر به‌نیازو مه‌به‌ستى خراپ نه‌بێ “وه‌ك به‌پیرۆز گرتنى ئاگر كه عاده‌تى مه‌جووسییه‌كان
بووه”، ئه‌وه به‌پێى بنچینه‌ى: هه‌ڵسوكه‌وته‌كان له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌وان، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى
شه‌رع قه‌ده‌غه‌ى كردبێ (الأصل في المعاملات الإباحة الاّ ما حرَّمه الشرع)."
وتوشیه‌تی"ئاگركردنه‌وه‌ش چ له‌ڕۆژى نه‌ورۆزدا “وه‌ك
یادێكى نه‌ته‌وه‌یی”، وه چ له‌هه‌ر ڕۆژێكیدیكه‌دا، وه‌ك سه‌رجه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌كان
ڕه‌وایه، چونكه هیچ ده‌قێكى شه‌رعیی تایبه‌ت له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى نیه، به‌ڵێ
له‌سۆنگه‌ى ئه‌وه‌وه بیستم كه هه‌ندێك ڕه‌خنه‌و گله‌ییان له‌وباره‌وه ده‌ربڕیوه،
به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه كه له‌هه‌ندێك شوێنه‌واران (آثار)دا هاتوه كه هاوه‌ڵان ئاگر
كردنه‌وه‌یان له‌ڕۆژى نه‌ورۆزدا قه‌ده‌غه كردوه!"
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ئه‌گه‌ر گریمان سه‌نه‌دى ئه‌و شوێنه‌وارو
گێرڕاوانه ڕاستیش بێ، نابێته به‌ڵگه‌ى قه‌ده‌غه‌بوونى ئاگركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌م
ڕۆژگاره به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆزه‌وه، چونكه:له‌ئاشكرایه‌كانى فیقهی ئیسلامییه كه فه‌توا
به‌پێى كات‌و شوێن‌و شه‌خس‌و عورف‌و حاڵ ده‌گۆڕێ (الفتوى تختلف زماناً ومكاناً وشخصاً
وعرفاً وحالاً)، ئنجا ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌هاوه‌ڵان‌و زانایانى پێشین ئاگركردنه‌وه‌ى
نه‌ورۆزیان قه‌ده‌غه كردبێ، دیاره زانیویانه كه خه‌ڵكى ئه‌وكاته كه له‌ڕۆژگارى
حوكمى مه‌جووسییه‌كانه‌وه نزیك بوون، به‌پاڵنه‌ر به‌پیرۆزگرتن (تقدیس)ى ئاگر ئه‌وكاره‌یان
كردوه، بۆیه قه‌ده‌غه‌یان كردوه، به‌ڵام بێگومان حوكمى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌گۆڕێ
له‌كاتێكدا خه‌ڵكێكى مسوڵمان‌و خواپه‌رست “نه‌ك نا مسوڵمان‌و ئاگرپه‌رست” به‌پاڵنه‌رى
یادكردنه‌وه‌ى بۆنه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یی‌و خۆشحاڵى ده‌ربڕین به ده‌ربازبوون له‌سته‌م‌و
چه‌وسێنرانه‌وه، ئه‌وكاره ده‌كه‌ن!"
جه‌ختیشی كردۆته‌وه"هه‌ركات حاڵ‌و بارودۆخ گۆڕا، پێویسته فه‌تواش
بگۆڕێ، مادام به‌هۆى بارودۆخێكى جیاواز‌و تایبه‌ته‌وه ئه‌و فه‌توایه درابێ! پێشم وانیه
هیچ مسوڵمانێك كه ئاگرى نه‌ورۆز ده‌كاته‌وه، به پیرۆزگرتنى ئاگرى هه‌ر به‌بیریشدابێ،
بۆیه پێویسته خۆمان به فه‌توایه‌كه‌وه نه‌به‌ستینه‌وه كه له‌كات‌و شوێنى دیكه‌داو
بۆ خه‌ڵك‌و حاڵه‌تێكى دیكه گوتراوه."
باسی له‌وه‌شكردوه"هیواداریشم كه‌س وا له‌قسه‌كانم
حاڵى نه‌بێ كه ئێمه خه‌ڵك بۆ ئاگركردنه‌وه‌ى نه‌ورۆز هانده‌ده‌ین! به‌ڵكو مه‌به‌ستى
سه‌ره‌كییم ئه‌وه‌یه كه به‌بێ به‌ڵگه‌ى ڕوون‌و بێ چه‌ندو چوونى شه‌رعیی، شتى موباح
له‌خه‌ڵك قه‌ده‌غه نه‌كه‌ین."