كۆڵبەرێكی كورد بە گولەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بریندار دەكرێت
  2019-03-21       730       

لەسنوری شاری نەوسودی رۆژهەڵاتی كوردستان، كۆڵبەرێكی كورد بە گولەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران برێندار دەكرێت.


ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی كوردپا كۆڵبەرێكی كورد بەناوی "جەبار مەحمودی" تەمەن 26 ساڵ بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی لەسنوری شاری نەوسود بریندار دەكرێت‌و دواتر بەمەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.


هەروەها رایدەگەیەنێت هەمان رۆژ كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بەناوی "عارف ئەداك" تەمەن 45 ساڵی خەڵكی گوندی ژێوار لەناوچەی هەورامان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە، كە بەهۆی پەیداكردنی قوتی رۆژانەی خێزانەكەی روی لەناوچە سنورییەكان كردبو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×