روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد كه گروپه
میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا ژماره‌یه‌ك گه‌نج و پیاویان له‌عه‌فرین ده‌ستگیركردوه
به تۆمه‌تی ئاهه‌نگ گێڕان و كردنه‌وه‌ی ئاگر به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی
مرۆڤ ده‌ستگیركردنه‌كان له ناوچه‌ی "كه‌فه‌رسه‌فره"و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی
دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین رویانداوه.
پێشتر روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كردبوه‌وه
كه ئه‌نجومه‌نه لۆكاڵییه‌كانی عه‌فرین كه له‌لایه‌ن توركیاوه دانراون له‌نوسراوێكدا
بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی ناوچه‌كه فه‌رمانیان كردوه كه هیچ یه‌ك له رۆژانی
20ی ئازار‌و رۆژانی دواتر پشوی ره‌سمی نین و له‌رۆژی نه‌ورۆزیشدا هیچ پشویه‌كی ره‌سمی
نییه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی روانگه‌ی سوری له فه‌رمانه‌كه‌دا
هاتوه كه رۆژی 21ی ئازار ده‌وامی ره‌سمییه‌و رێگه به هاوڵاتیان نادرێت ئاهه‌نگ
بگێڕن و ئاگربكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی
گروپه میلیشیاكانه‌وه په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر له‌و شاره روخێنرا.