‏هەسەدە سەركەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند
  2019-03-23       1577       
هەڵدانی ئاڵای هەسەدە لە باغۆز

مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) سەركەوتنی بەسەر داعش لە باغۆز و كۆتاییهاتنی دەوڵەتی "خەلافەت"ی راگەیاند.

ئاوێنە: مستەفا بالی، ئەمڕۆ شەممە لەتویتێكدا رایگەیاند"باغۆز رزگاركرا، سەركەوتنی سەربازی بەسەر داعشدا هاتەدی."

وتوشیەتی"ئەو سەركەوتنە پێشكەش دەكەین بە سەرجەم خانەوادەی شەهیدان و بریندارەكانمان، ئەوانەی ئەگەر قوربانییەكانی ئەوان نەبوایە ئەم سەركەوتنە بەدی نەدەهات."  

ئەوەشی خستۆتەڕو"دوای ساڵانێك لە قوربانیدانی مەزن، موژدەی كۆتاییهاتنی دەوڵەتی بەناو خەلافەت بە جیهان دەدەین و پەیمانیش دوپات دەكەینەوە لەسەر بەردەوامبونمان لەشەڕو شوێنكەوتنی پاشماوەكانیان تاوەكو سەركەوتنی تەواوەتی بەسەریاندا."

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×