"پارتی بە هاوكاری فراكسیۆنەكانی دیكە سەرقاڵی هەواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمە"
  2019-03-23       1211       

 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەپەرلەمانی كوردستان، ئومێد خۆشناو رایدەگەیەنێت كارەكانی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راناگرن، هیواداریشە بەبێ‌ یەكێتی هەموار نەكرێتەوە، ئاماژەبەوەش دەكات پارتی بە هاوكاری فراكسیۆنەكانی دیكە سەرقاڵی هەواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمە.


ئاوێنە: ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی هەوڵەكانی كاراكردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بە میدیای حزبەكەی راگەیاندوە پارتی هەمو هەوڵێكی خۆی دەدات كە هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بەبێ‌ یەكێتی نەكرێت، بەڵام ئەگەر یەكێتی ئامادە نەبو ئەوا كارەكان راناگردن‌و بەهاوكاری فراكسیۆنەكانی نێوپەرلەمان هەمواری دەكەنەوە.


باس لەوەش دەكات فراكسیۆنی پارتی لەسەر ئەو پرسە پرۆژەیاسایەكی پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×