فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سیدەكان بۆردومان دەكەن
  2019-03-24       683       


بە بیانی هەبون‌و لێدانی بنكە‌و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سیدەكان بۆردومان دەكەن‌و زیانێكی زۆری بە باخ‌و زەویوزاری هاوڵاتیانی ناوچەكە گەیاندوە.


ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فورات نیوزی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان، سەرلەبەیانی ئەمرۆ "یەك شەممە" فرۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردومانی ناوچەكانی خواكورك، بێسنۆك، مارەمەڵا، كەندەگەرییان لە ناوچەی برادۆستی ناوخاكی هەرێمی كوردستان كردوە.


بۆردومانكردنی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەك لە ئێران‌و توركیا لەرابرد وو ئێستا زیانێكی زۆری لەدانیشتوانی ئەو ناوچانە داوە‌و جگە لە شەهیدبون‌و برینداربون بەشێك لەگوندەكان‌و باخ‌و زەوییە كشتوكاڵییەكانیش چۆڵكراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×