پەرلەمانی عیراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا پارێزگاری موسڵ
و هەردوو جێگرەکەی لە پۆستەکانیان لابەرێت و قوربانیانی روداوەکەش بە شەهید لە قەڵەم
بدات و کەسوکاریشیان قەرەبوو بکاتەوە.
په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا به دورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری موسڵ و هه‌ردو
جێگره‌كه‌ی له پۆسته‌كانیان و هه‌روه‌ها بڕیاریشیدا قوربانیانی روداوی به‌له‌مه‌كه‌ی
موسڵ به شه‌هید هه‌ژماربكرێن و قه‌ره‌بوی كه‌سوكاریشیان بكرێته‌وه.
ئاوێنه: په‌رله‌مانی عێراق له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ
بڕیاریدا كه هه‌ریه‌كه له پارێزگاری موسڵ، نه‌وفه‌ل عاكوب و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی عه‌بدولقادر
سنجاری و حه‌سه‌ن عه‌لاف له پۆسته‌كانیان دوربخاته‌وه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراق بڕیارێكی دیكه‌شی له‌باره‌ی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی
موسڵ ده‌ركرد كه به‌پێی بڕیاره‌كه لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه‌و
لێپێچینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌روه‌ها قوربانیانی روداوه‌كه
به شه‌هید هه‌ژمارده‌كرێن و كه‌سوكاریان قه‌ره‌بوده‌كرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ده‌توانن په‌نابه‌رنه به‌ر دادگا.