یسرائیل كاتز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند، سبه‌ی دوشه‌ممه
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به ئاماده‌بونی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی
ئیسرائیل، له‌كۆشكی سپی مه‌رسومی داننان به سه‌روه‌ریی ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی
جۆلان-دا ئیمزاده‌كات.
ئاوێنه: یسرائیل كاتز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به‌وه‌كاله‌ت، ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه له تویتێكدا رایگه‌یاند"سبه‌ی دوشه‌ممه، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی
ئه‌مریكا، به‌ئاماده‌بونی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، مه‌رسومی
داننان به سه‌روه‌ری ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان-دا ئیمزا ده‌كات."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه له‌ئێستادا ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌هه‌ر كاتێكی تر
له‌یه‌كدی نزیكترن.
به‌رزاییه‌كانی جۆلان-ی سوریا له ساڵی 1967 له‌میانی شه‌ڕی شه‌ش رۆژه‌دا
له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركران و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش ئه‌و به‌رزاییانه
به داگیركراو ده‌زانێت.
پێشتر دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبو كه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه
ئه‌مریكا دان به‌سه‌روه‌ری ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان-دا بنێت.