هه‌ژده‌ په‌رله‌مانتار داواده‌كه‌ن 400 ملیاره‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ موچه‌ی‌ شوبات خه‌رج بكرێت
  2020-05-20       728       
18 په‌رله‌مانتاری‌ كوردستان، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، داواده‌كه‌ن ئەو 400 ملیار دینارەی ئەمڕۆ چوارشەممە له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ رەزامەندی لەسەر دراوە بخرێتە سەر حسابی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راستەوخۆی دوای جەژن موچەی مانگی شوباتی لێبدرێت.

ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەیە:

پێش ئەوەی بەغداد  رەزامەندیی بدات لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم پارەی تەواوی لەبەردەستا بوو بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی (1)ی ئەمساڵ، وەكچۆن دوێنێ‌ (19/ 4/ 2020)، دابەشكردنی موچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و سەرۆكایەتییەكانی راگەیاند. هەربۆیە، دەبێت ئەو (400) ملیار دینارە، كە ئەمڕۆ (20/ 5/ 2020) رەزامەندیی لەسەر نیشاندراوە بۆ ئەوەی بخرێتە سەر هەژماری بانكیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راستەوخۆ دوابەدوای جەژن و لەگەڵ داهاتی ئەم مانگەی نەوتی هەرێمی كوردستان و داهاتەكانی ناوخۆدا، بۆ موچەی مانگی شوبات سەرفبكرێت.
نابێت دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات (هاشێوەی ئەم مانگە) دوابخرێت، چونکە چیتر موچەخۆران بەرگەی بارگرانیی ئەم دۆخە ناگرن.
ئیمزاكان:
١- مەم بورهان قانع.
٢- سەلمە فاتیح.
٣- روپاک ئەحمەد.
٤- دیاری ئەنوەر.
٥- لوقمان وەردی.
٦- ئەبوبەکر هەڵەدنی.
٧- سیروان بابان.
٨- سەرچنار ئەحمەد.
٩- راهی رەهبەر.
١٠- موسلیم عەبدوڵا قەسرێ.
١١- بەدریە ئیسماعیل.
١٢- د. محێدین حەسەن یوسف.
١٣- شەمۆل ئاشتی سابیر.
١٤- زکری زێباری.
١٥- هێرش حەسەن.
١٦- د. هەورامان گەچێنەیی.
١٧- شیرین یونس.
١٨- باڵانبۆ محەمەد عەلی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×