مستەفا کازمی هۆشداری دەدات لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا
  2020-05-20       620       

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی هۆشداری دا و رایگەیاند، لەوبارەیەوە هیچ سازشێک ناکەن.

ئاوێنه‌: بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمرۆ چوارشەممە، لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ لەگەڵ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی هۆشداری دا و رایگەیاند، لەوبارەیەوە هیچ سازشێک ناکەن.

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق نیگەرانی خۆی لەبارەی زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەشارەکانی عێراق دەربڕی و فەرمانی بە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و لایەنە تەندروستییەکان کرد، بەتەواوەتی قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێبکەن و نەرمی بەرامبەر هیچ کەسێک نەنوێنن.

ئەمرۆ هەریەک لەلیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی و وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق کۆکبون لەسەر ئەوەی کە دۆخی ئێستای عێراق پێویستی بە گرتنەبەری رێکاری توند هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×