2020-05-21   570     
دوای گەڕانێکی زۆر لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کەرکووک و داقوق، تەرمی ئەو چوار منداڵەی دوێنێ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ کەوتبوونە ناو پڕۆژەیەکی ئاوی داقووق، دۆزرانەوە.
ئاوێنه: ئەو چوار منداڵە کە لە سێ کوڕ و کچێک پێکهاتبوون و تەمەنیان 7،8،10 و 12 ساڵان بوو، لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ- تاکسی، لەگەڵ دایک و باوکیان کەوتنەوە ناو ئاوەکە، دواتر توانرا، بە برینداری دایک و باوکەکە رزگار بکرێن، بەڵام چوار منداڵەکە، بێسەروشوێن بوون.
دوێنێ چوارشه‌ممه ئۆتۆمبێلێك به شه‌ش سه‌رنشینه‌وه كه‌وته ناو ئاوێكی قه‌زای داقوق و دوای ئه‌وه‌ی دایكیان و شۆفێره‌كه رزگاریان بو، هه‌ر چوار منداڵه‌كه له ناو ئاوه‌كه‌دا ون بون، تا به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه.