ئارێز عەبدوڵا،
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی وەڵامەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە هەولێر
بەرامبەر بە لێدوانێكی خۆی، بە هەڕەشە ناودەبات و دەشڵێت: لە هەر جێگایەک رێگری لە خۆپیشاندان بکرێ راپەڕین سەرهەڵدەدا.
ئاوێنە: رۆژی
20ی ئەم مانگە، ئارێز عەبدوڵا، لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، لهبارهی
تۆمهتباركردنی یەكێتی بهبهشداری لهخۆپیشاندانهكانی دهۆك، وتبوی"ئهگهر
ئێمه بڕیاربدهین خۆپیشاندان بكهین، ئهوا له حكومهت دهكشێینهوه، لهههولێر
خۆپیشاندان دهستپێدهكهین نهك له دهۆك، هەر رۆژێك یەكێتی بەرنامەی هەبێت بۆ خۆپیشاندان
بهدڵنیاییهوه تهخت و تاراجی ئهو حكومهته لهههولێرهوه دەڕوخنێێت."
ئەو قسانەی
ئارێز عەبدوڵا كاردانەوەی توندی پارتی دیموكراتی كوردستانی لەسەر ئاستە جیاجیاكان
لێكەوتەوە.
دوێنێ پێنجشەممە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی لە وەڵامی ئەو قسانەی ئارێز
عەبدوڵادا لە راگەیەندراوێكدا وتبوی: بە ئارێز عەبدوڵاو ئەوانەی وەک ئەو بیردەکەنەوە
دەڵێین گەر زۆرتان مەبەستەو دەتوانن حکومەتی
کوردستان بڕوخێنن فەرمون شانسی خۆت و
هاوفکرەکانت تاقی بکەوە تا بزانیت هەولێر و هەولێرییەکان چۆن وەڵامێکت دەدەنەوە.
لەبەرامبەر
ئەوەدا ئارێز عەبدوڵا، نوسینێكی سەبارەت بەو راگەیەندراوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
پارێزگای هەولێری پارتی بڵاوكردۆتەوەو وتویەتی:لە بەرامبەر
دیدارێکم لە رادیۆی دەنگی ئەمریکا دەیان وتاری کادیرەکانی پارتیم بە تەشهیر و
بوختانەوە بە بەرچاوکەوتن، ئەوانە لە جێی خۆی، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانم بو بەیاننامەی
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە هەولێر بو، کە (هەڕەشە)یەکی ئاشکرای تێدایە!
هەروەها ئەوەشی
خستۆتەڕو"ئەو شێوازە کارو کاردانەوەیە خزمەت بە پڕۆسێسی
سیاسی کوردستان و حزبەکەشتان ناکا، چونکە نیگەرانییەکانی خەڵک گەیشتونەتە ئاستی تەقینەوە
لەبەرامبەر ئەو دەسەڵاتەی کە حزبەکەی خۆشم تیایدا هاوبەش و بەشدارە. ئایا لەم حاڵەدا
دەبێ بیر لە هۆکارو رێگاکانی چارەسەر بکرێتەوە، یان بەچاو سورکردنەوە و وەڵامی
توند ئەوەندەی تر خەڵکی نیگەران بکرێ؟!"
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی
ئاماژەی بەوەشداوە كە "ئێستا کاتی چاوسورکردنەوەو فراوانکردنی رێگای تاکڕەوی نییە،
بەڵکو کاتی بەخۆداچونەوەو نزیکبونەوەی لایەنەکانە لە پێناوی دەربازکردنی گەل و وڵات
لە قەیرانەکان، نەک دەربازکردنی دەسەڵات لە قەیران."
ئەوەشی وتوە"بەلامەوە سەیرە ئێوە بەوە قەڵس
دەبن کاتێک دەڵێم ئەگەر ئێمە خۆپیشاندان بکەین سەرەتا بەبڕیار لە حکومەت دەکشێینەوە،
ئینجا لە هەولێر دەست پێدەکەین!. نازانم بۆچی تەنیا بەناوهێنانی خۆپیشاندان لە هەولێر
هەندە تەنگاو دەبن؟ خۆ ئامانجی خۆپیشاندانەکان ئەوپەڕی دەگاتە رادەی گۆڕینی کابینەی
حکومەت، نەک تێکشکاندنی ئەو دامودەزگا نیشتیمانیانەی کە بە خوێن و قوربانیدان وەدیهاتون؟"
هەروەها
وتوشیەتی"نابێ ئەوەتان لەیاد بچێ کە ئەزمونی هەمو ئەو دەسەڵاتانەی لە خۆپیشاندان
و دەربڕینی ئازاد تۆقیون ئەنجام نەک تەنیا بۆ خۆیان، بەڵکو بۆ گەلەکانیشیان زۆر
خراپ شکاونەتەوە. لە هەر جێگایەکیش رێگری لە خۆپیشاندانەکان بکرێ راپەڕین سەرهەڵدەدا!"
لە کۆتاییدا
وتویەتی"هیوادارم جاریکی دی دیدارەکەم بەوردی بخوێننەوە، چونکە هەست دەکەم
باش نەخوێندراوەتەوە، یان لێی تێنەگەیشتون. تێنەگەیشتنیش لە بەڵای خوا
خراپترە."
بۆ خوێندنەوەی دەقی نوسینگەی
ئارێز عەبدوڵا لێرە كلیل بكە