"كارمەندێكی پۆلیسی راپەرین نزیكەی 10 هەزار دۆلار رادەستی خاوەنەكەی دەكاتەوە"
  2019-03-26       1503       

لەراگەیەنراوێكیدا كە لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ئیدارەی راپەرین دەڵێت "كارمەندێكی پۆلیسی راپەرین 10نزیكەی  هەزار دۆلار رادەستی خاوەنەكەی دەكاتەوە".


ئاوێنە: بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەرین ئاشكرایدەكات كارمەندێكی بنكەی پۆلیسی پشدەر بەناوی "ئومێد رەسوڵ" 9 هەزار ‌و 700دۆلار‌و  43 هەزار دیناری عێراقی دۆزیوەتەوە‌و رادەستی خاوەنەكەی كردوە، كە ویستویەتی ئۆتومبێل بكرێت.


راشیدەگەیەنێت كارمەندەكەی بنكەی پۆلیسی پشدەر لەكاتی چونی بۆ دەوام لەرێگا ئەو پارەیەی دۆزیوەتەوە، كە پارەی پیاوێكی بەساڵاچوی دانیشتوی قەزای سۆران بوە‌و ویستویەتی ئۆتومبێل بكرێت.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×