حه‌وت توشبوی‌ دیكه‌ی‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا
  2020-05-22       542       
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تۆماركردنی‌ حه‌وت توشبوی‌ نوێی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ڕاگه‌یاند.

ئاوێنه‌: له‌راگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زتره‌ته‌كه‌دا هاتووه‌، دەرەنجامی نوێ... لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن ٥٧ و ٣٠ و ٢٥ ساڵ و چوار منداڵی تەمەن ١٢ و ٤ و ٣ و ٢ ساڵان، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین.

هه‌ر ئه‌مرۆو له‌راگه‌یه‌ندراوێكی‌ پێشتردا وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایگه‌یاندبو، لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، دوو پیاو یەکێکیان تەمەن ٢٨ ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاکرێ و دووەمیان تەمەن ٥٨ ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە. هەردووکیان لە شاری بغداد گەڕاینەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×