له‌ هەڵەبجە مامۆستایانی 16قوتابخانە بایكۆتی تاقیكردنەوەكان دەكەن
  2020-05-23       570       


وابریارە ئەمڕۆ ۲٠۲٠/۵/۲۳ شەممە كاتژمێر (٤) ی عەسر مامۆستایانی قوتابخانەكانی هەڵەبجە هەڵوێستی خۆیان لەسەربایكۆتكردنی تاقیكردنەوەكان رابگەیەنن.

ئاوێنه: ‌مامۆستایانی قوتابخانەكانی پارێزگای هەڵەبجە لەبەیاننامەیەكدا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بایكۆتی تەواوی تاقیكردنەوەكان ڕادەگەیەنن.

هەربەپێی زانیارییەكانی كوردیو تائێستا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە زۆرینەی مامۆستایانی ئەم خوێندنگایانە بایكۆتی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەیان كردووە بەڵێنان داوە پرسیارەكانیان ڕادەستی كارگیڕی خوێندنگاكانیان نەكەن:
1_ ئامادەیی احمد موختار جاف
2_ئامادیی هەڵەبجەی ئێواران
3_قوتابخانەی سازگاری بنەڕەتی
4_ئامادەیی باڵامبۆ

5_ئامادەیی شارا
6_قوتابخانەی سەردەشتی بنەڕەتی
7_قوتابخانەی بانەی بنەڕەتی
8_قوتابخانەی چوارچرای بنەڕەتی
9_قوتابخانەی ڕەنگینی بنەڕەتی.
10- ئامادەیی سورێنی كوڕان
11- ئامادەیی پێشەنگ
12_ ئامادەیی هەڵەبجەی كچان
13- قوتابخانەی كانی عاشقانی بنەڕەتی
14- بەشێك لەمامۆستایانی ق. شەهید ئەنوەری موهەندیسی بنەڕەتی
15- بەشێك لە مامۆستایانی ق. سیروانی بنەڕەتی
16- بەشێك لەمامۆستایانی كۆمەڵگەی پەروەردەیی هاوچەرخ، قۆناغی بنەڕەتی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×